هەر بەهۆی تاوانەکانی ئیسرائیلەوە لە شەڕی غەززەدا، چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لەنێو کەمپی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا بەردەوامە و پۆلیس رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەتەوە و بەرپرسانی زانکۆکەش وەک رێکارێک بۆ پاراستنی خوێندکارە جووەکان پۆلیسیان بانگکرد و 93 کەسیان بەتۆمەتی "هاتنە ژوورەوە بەبێ مۆڵەت دەستگیرکردووە.
خوێندکارانی بەشدار کە لایەنگری فەلەستینن ئەمڕۆ دەیەمین رۆژیانە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوامن و بەرپرسانی زانکۆی کۆڵۆمبیا و ژمارەیەک زانکۆی دیکەش دەیانەوێت ناڕەزایەتییەکان کپ بکەنەوە.
خۆپیشاندەران داوای ئەوە دەکەن زانکۆکانیان پەیوەندییە داراییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ببڕن و لەو کۆمپانیایانە بکشێنەوە کە لە ململانێکاندا یارمەتی ئیسرائیل دەدەن.
هەندێک لە خوێندکارە جولەکەکان دەڵێن ناڕەزایەتییەکان دژە جوولەکە بوون و وایکردووە بترسن بچنە ناو کەمپەکەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی داوای دەستوەردانی پۆلیس بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP