ئیسرائیل: ئەگەر حەماس بە ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان رازی نەبێت رەفەح داگیر دەکەین

جیهان
15:36 - 2024-04-28

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حەماس، ئەگەر بەئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان رازی نــەبێت رەفەح داگیر دەکەن.
راگەیاندنەکەی سوپای ئیسرائیل حەماسی وەک گرووپێکی تیرۆرستی ناوهێناوەو وتویەتی ئەگەر ئەو گرووپە پێشنیاری ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان پەسەند نەکات، ئەوا ئەوان هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر رەفەح ئەنجامدەدەن.
جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت حەماس هەندێک لەو ١٣٣ کەسە بارمتەکراوانەی لای خۆی ئازادبکات بۆ ئەوەی گفتوگۆکردنی دانوستاندن دەستپێبکات.
سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، ئەگەر حەماس رەزامەندی پیشانــبدات، ئەوا ئەوان هێرشەکەیان هەڵدەپەسێرن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP