یەكێتیی ئەوروپا بڕیارێكی له‌باره‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دا

عێراق
18:49 - 2024-04-29


یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری دا ئەركی نوێنەرایەتی ڕاوێژكاریی لە عیراق و هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە چاكسازیی كەرتی ئەمنیی بۆ 2 ساڵی دیكه‌ درێژ بكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا بڕیاری دا تا 30ـ ی نیسانی ساڵی 2026 ، ئەركی نوێنەرایەتی ڕاوێژكاریی یەكێتی ئەوروپا بۆ پشتیوانی له چاكسازیی كەرتی ئەمنی له عیراق درێژبكاته‌وه‌و نزیكەی 66 ملیۆن یۆرۆش بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ ته‌رخان بكات.   

هه‌روه‌ك ئامانجە ستراتیژییەكانی ئەركی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق، هەمواركرانەوە، بەجۆرێك كە زیاتر بەشداری لە پەرەپێدان و بەهێزكردنی لایەنە مەدەنییەكانی چاكسازیی كەرتی ئەمنیی عێراق بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP