محەمەد شیاع سودانی: هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سیاسی ئه‌نجامبدرێت

عێراق
15:19 - 2024-04-30



محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی له‌ گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سیاسی و بەشداریکردنی سه‌رجه‌م پێکهاتەكان لە هەرێم كرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كردو لەمیانی دیدارەکەدا، گرنگترین ئەو ڕێکارانە خرانه‌ڕو  کە کۆمسیۆن دەیگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"سودانی جەختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سیاسی و بەشداریکردنی سه‌رجه‌م پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق لە هەرێم و مسۆگه‌ركردنی دادپەروەریی و یەکسانی لە جێبەجێکردنی ئەو مافەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP