دادگای باڵای فیدراڵی دوو سكاڵای دژی هه‌رێم ره‌تكرده‌وه‌

عێراق
15:45 - 2024-04-30



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌و سکاڵایەی جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەتکردەوە کە لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی تۆماری کردبوو.

لە سكاڵاکەدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایکردبو، بڕیاری ناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەتبکرێتەوە کە کرایە بنەمای ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان.

دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی دیکەشی لە دژی سه‌رۆك وه‌زیران و وەزیری پەروەردەی عێراق ڕەتکرده‌وه‌  كه‌ داواكرابوو بڕیاری داخستنی نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بڕایاری داوە نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەولیر و سلێمانی و دهۆک دابخات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP