چوار باڵیۆزی نوێ‌ ده‌سبه‌كار ده‌بن

عێراق
18:15 - 2024-04-30


باڵیۆزانی نوێی بۆسنه‌و هه‌رزه‌گۆڤینا و سریلانكا و ئه‌سیوپیا و غانا له‌عیراق ده‌ستبه‌كارده‌بن و به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌نوسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،  رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك كۆمار كارنامه‌ی له‌ سلاڤكۆ ماتانۆڤیچ باڵیۆزی كۆماری بۆسنه‌ و هه‌رزه‌گۆڤینا و ئودایا كوماره‌ باڵیۆزی كۆماری سۆشیالیستی دیموكراتی سریلانكا، سه‌عید محه‌مه‌د جوبره‌یل باڵیۆزی كۆماری فیدراڵی ئه‌سیوپیا و محه‌مه‌د حه‌بیب ئیدریس باڵێۆزی كۆماری غانای وه‌رگرت.

له‌میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزان به‌جیا، كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 30-4-2024، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا به‌ڕ‌ێوه‌چوو، سه‌رۆك كۆمار دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و سیاسه‌ته‌ی عیراق په‌یڕه‌وی ده‌كات، بریتیه‌ له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاریكاری و پابه‌ندبوون به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ بنیاتنانی هاوبه‌شی ڕ‌استه‌قینه‌ كه‌ گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ گه‌لان و وڵاتانمان له‌خۆده‌گرێت".

سه‌رۆك كۆمار ستایشی ڕ‌ۆڵی گرنگی باڵیۆزانی كرد له‌ پاڵپشتیكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان وڵاتان و كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ بۆ هاریكاریی به‌رهه‌مدارتر و بنیاتنه‌ر، هیواشی خواست باڵیۆزانی نوێی سه‌ركه‌وتووبن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان له‌ عیراق.

هاوكات سه‌رۆك كۆمار سڵاوی خۆی له‌ رێگه‌ی باڵیۆزانی نوێ نارد بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كانیان و هیوای له‌شساغی و سه‌ركه‌وتنیشی بۆ باڵیۆزان خواست.

لای خۆشیانه‌وه‌ باڵیۆزان سڵاوی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و هیوای ته‌ندروستی باشیان  گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆمارو هه‌روه‌ها خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی زیاتریشیان بۆ گه‌لی عیراق خواست، هاوكات باڵیۆزانی نوێ ویستی وڵاته‌كانیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عیراق و په‌ره‌پێدانیان له‌بواره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش نیشاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو 29-4-2024، خالید ئەحمەد مەنسوڕ وەك باڵیۆزی نوێی شانشینی بەحرێن، جۆرج سەعید زامیت وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری ماڵتا، فێرناندۆ دی ئوری وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری پورتوگال و خۆسێ مارتینێز وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری ئەنگۆلا کارنامەیان پێشکەشی د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP