پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ له شه‌قامێكی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیان، به چه‌قۆ په‌لاماری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و پۆلیسی دا‌و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی برینداركردو دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی لەندەن ئه‌مڕۆ 30 نیسان 2024 رایگه‌یاند، لە ناوچەی هێناڵت لە رۆژهەڵاتی لەندەن تۆمه‌تبارێك بە چه‌قۆیه‌كی درێژ هێرشێ كردووه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پۆلیس و هاوولاتی و منداڵێكی برینداركردووە، كه بەهۆی سه‌ختی برینگه‌ی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆئه‌وه‌شكردووه:" تۆمه‌تباره‌كه چوار کەسی دیکەشی بریندارکردووە، كە دوونیان ئەفسەری پۆلیسن"
پۆلیسی له‌نده‌ن ره‌تشیكرده‌وه تاوانه‌كه تاوانێكی تیرۆرستی بێت.
لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا کە میدیاکانی بەریتانیا پەخشیانکردووە، پیاوێک ده‌رده‌كه‌وێت كه چاکەتێکی زەردی لەبەردایە، چه‌قۆیه‌کی درێژ كه له شێوه‌ی شمێردایه به‌ده‌ستییه‌وه‌یه‌و لە نزیک ماڵەکانی ناوچەکە بە پێ دەڕوات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP