دەستەی دەستپاکی: لە قیرتاوکردنی سایدێکی رێگای حەویجە ملیاران دینار گەندەڵی کراوە

عێراق
21:24 - 2024-04-30

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: تیمی نوسینگەی بەدواداچونی کەرکوک توانیویانە وردبینی بۆ پرۆژەیەکی قیرتاوکردن بکەن و بۆیان دەرکەوتوە کە یارییکردن و گەندەڵی لە بڕگەکانی پشکنینی خەمڵێنراو لە پرۆژەکەدا کراوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە : پرۆژەکە قیرتاوکردنی سایدی دوەمی رێگای کەرکوک-حەویجە و مەنزلە بوە و بڕی 73 ملیار و 144 ملیۆن و 809 هەزار و 950 دیناری بۆ تەرخان کراوە.

ئاشکراشی کرد: لێکۆڵینەوەکان لەسەر بابەتەکە دەستیپێکردوە و ئەو کەسانەی کەمتەرخەم بوونە، روبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP