قوباد تاڵەبانی: ١ی ئایار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ پیرۆزبایی کردن لە کرێکاران

کوردستان
11:12 - 2024-05-01

١ی ئایار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ پیرۆزبایی کردن لە کرێکاران، بەڵکو بۆنەیەکە بۆ ئەوەی هاندەرمان بێت بە حکومەت، کەرتی تایبەت و خاوەنکار و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دیکەشەوە تا مافەکانی کرێکاران زیاتر بچەسپێنین و دۆخی کارکردن لە کوردستان باشتر بکەین.

لە ماوەکانی رابردوودا کارمان کرد بۆ ئەوەی لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکانەوە و هەروەها رێنمایی دەستی کاری بیانییەوە زیاتر دەستەبەری ماف و ژیان و گوزەرانی کرێکاران بکەین. 
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نیگەرانین لە دۆخی بازاڕى کار و ئاگاداری ئەو بارگرانی و ئاستەنگانەین کە ژیانی کرێکارانی زەحمەتتر کردووە. سەرباری کەموکوڕییەکانیش، بەشێک لە کرێکارانیش بە مافە یاساییەکانی خۆیان ئاشنا نین و خەمساردی و کەمتەرخەمی هەیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ وشیارکردنەوەی کرێکارەکان بە مافە یاساییەکانی خۆیان و دابینکردنی مافەکانیان.
هەربۆیە لەگەڵ هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان و یان دەرکردنی یاسا و رێنمایی نوێ، لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران.

پیرۆزە رۆژی جیهانی کرێکاران


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP