وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ
دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی پزیشکی و تەندروستی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و
ئەوانەی خوازیارن لە عێراق دابمەزرێت دەتوانن لە رێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە
داواکاری پێشکەش بکەن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا،
داوا لە دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی، تەندروستی، تەکنیکی، پەرستاری، پەیمانگاکانی
تەکنیکی و پەرستاری بۆ ساڵی خوێندنی ساڵی 2022 بۆ 2023 دەکات ئەوانەی خواستی دامەزراندنیان هەیە لە
رێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، کێشەی کەمی کارمەندی
پزیشکی هەیە و بەگوتەی عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، کەرتی
تەندروستی عێراق پێویستی بە پێنج هەزار پزیشک و 10 هەزار پەرستار و هەزاران
کارمەندی دیکەی بواری تاقیگە هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP