پۆلیسی کەرکوك هەواڵی چەند پەیج و کەناڵێك بەدرۆ دەخاتەوە

کوردستان
17:27 - 2024-05-01

دواى ئەوەى لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک لە ناوچەى 55ى پارێزگاى کەرکوک کوژراوە ، لەوبارەیەوە پۆلیسى کەرکوک لەبڵاوکراوەیەکدا ڕونیکردەوە کە ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و ڕووداوەکە بەو شێوەیە نەبووە بەڵکو منداڵێکى کچ بەهۆى گولـلەى وێڵەوە گیانى لەدەستداوە و سەرچاوەى گولـلەکەش تەقەى خۆشیى بووە ، پۆلیسى کەرکوک هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ کەسێک بە تۆمەتى ئەو ڕوداوە دەستگیرنەکراوە و داواش لەو سایت و پەیج و کەناڵانە دەکات کە هەواڵ و ڕوداوەکان بڵاودەکەنەوە خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەى هەواڵى ناڕاست و بەرلەوەى هەواڵێک بڵاو بکەنەوە لە بنەماى ڕاستى و دروستى هەواڵەکە بکۆڵنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP