مەکتەبی سکرتارییەت مامۆستا سەیفەدین عەلی ئەحمەد بەسەردەکاتەوە

کوردستان
21:39 - 2024-05-01

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/١ لەسەر ڕاسپاردەی  بافڵ  جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام ،  مەکتەبی سکرتارییەت لە ناحیەی شەمامک لە شاری هەولێر سەردانی کەسایەتی و فەرماندەو تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی و گەلی کورد  مامۆستا (سەیفەدین عەلی ئەحمەد ) یانکرد .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی مامۆستا سەیفەدین ـ یان پرسی و هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەت لەبەرامبەر خزمەتەکانی لەخەباتی کوردایەتی و ئارامی و ئاسایش رۆڵی مامۆستا سەیفەدین ـ یان بەرزنرخاند کە وەک تێکۆشەرێک لە هەر ئەرک بەرپرسیارێتییەکدا بووبێت بەو پەڕی دڵسۆزییەوە رایپەڕاندووە و تەئکیدیشیان کردەوە بە بەڕێزەوە لە رابردووی پرشنگداری تێکۆشەرانی یەکێتی دەڕوانن و هەر خزمەتێکیشیان هەبێت جێبەجێی دەکەن .

لەبەرامبەردا مامۆستا سەیفەدین دەستخۆشی لە مەکتەبی سکرتارییەت کرد کە بەتەنگ رابردووی هەموو ئەو کەسایەتیانەوەن کە لە شۆڕشی نوێدا خەباتیان کردو بەشێک بوون لە سەرکەوتنەکان و هیواشی خواست ئەم سەردانانە بەردەوامی هەبێت چونکە پێشمەرگەی دێرین شایەنی هەموو خزمەتێکن

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP