زیاتر لە ملیۆنێک حەبی هۆشبەر لە بەغداد دەستی بەسەرداگیرا

عێراق
15:17 - 2024-05-02

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە بەغداد دەستیان بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک حەبی هۆشبەردا گرتووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەجەف، دەستیانگرتووە بەسەر یەک ملیۆن و 400 هەزار حەبی بێهۆشکەر لە جۆری کیپتاگۆن.
ئاماژە بەوەشکراوە، حەبەکان بەشێوەیەکی نهێنی لەناو 440 تۆپە قوماشی جیا جیادا شاردرابوونەوە و ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە بەقاچاغ بگوازرێتەوە.
روونیشکراوەتەوە، دەستبەسەراگرتنی ئەو بڕە زۆرە لە حەبی هۆشبەر، دوای وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمی دادگا و بە هەوڵێکی چڕی هەواڵگری ئەنجامدراوە، کە لەگەڵیدا تۆمەتبارەکان بەو بڕە زۆرە لە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون بۆ ئەوەی بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانیاندا بکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP