قوباد تاڵەبانى: لە سلێمانی مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت دروست دەکەین

کوردستان
11:52 - 2024-05-03

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە تۆڕى کۆمەڵاتى ئێسک لە پۆستێکیدا دەڵێت:  بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی ژیانی سیاسیم. بەپێی ئەزمونی وڵاتان، بەبێ ئازادی رۆژنامەگەری، نە ئازادییەکانی دیکە پارێزراو دەبێت، نە کۆمەڵگای مەدەنی گەشە دەکات و نە دیموکراسییەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و نە حکومڕانییەکی دروست و بەرپرسیار دێتەئاراوە.

رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی پیشەییانە راستییەکان دەگوازنەوە. هەر لەم بۆنەیەشدا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی رۆژنامەگەری لە کوردستان و عێراق دەکەینەوە و رایدەگەیەنین لە نزیکترین کاتدا لە سلێمانی مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” دروست دەکەین کە زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکەین بەمەبەستی رێزلێنان لە هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە کوردستان و عێراق شەهید کراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP