ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەران دڵنیایى لەبارەى مووچەى هەرێمى کوردستانەوە دەدات

کوردستان
16:15 - 2024-05-03

كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیه‌ موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێت، پێویست ناكات خه‌ڵك نیگه‌ران بكه‌ن، بڕیاره‌كانی دادگا هێنده‌ بێ هێز نین وه‌زیرێك بتوانێت جێبه‌جێكردنیان رابگرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و فیدڕاڵی نزیكن له‌ چاره‌سه‌ری ئه‌ژماری بانكی و ته‌وتین، نوسراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم روون نیه‌ ئایا بانكی TBI وه‌ك بانكه‌كانی دیكه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌ ته‌وتین یاخود حه‌سریه‌ن خۆی به‌ته‌نها پرۆسه‌كه‌ ده‌كات".
ده‌شڵێت: ئه‌م بانكه‌ متمانه‌ پێیكراوه‌، و موچه‌ی زۆربه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و پله‌ تایبه‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كانی عێراق لای ئه‌وان ته‌وتین كراون به‌ په‌رله‌مانی عێراقیشه‌وه‌، له‌زۆربه‌ی وڵاتان كارته‌كه‌ی ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت و  بانكێكی فیدڕاڵیه‌".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP