وەزارەتی دارایی لەبارەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدات

کوردستان
12:14 - 2024-05-06

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی موچەی مانگی نیسانى فەرمانبەران هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: وەڵامی نەگەیشتنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم لای حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراقەو ئەوەی لەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم بــووە ئەنجام دراوە.
وتیشی: بۆ ناردنی موچەی مانگی نیسان حکومەتی فیدراڵ دوو داواکاری هەبوە، یەکێکیان ئامادەکاری لیستی موچەو ئەوی دیکەیان میزانی مراجەعە، ئەوانە هەموی نێردراوەو ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە جێبەجێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: کەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕوون و ئاشکرایەو، بەپێی بڕیارەکە دەبێت موچەی فەرمانبەرانی عێراق هاوشێوەی موچەی فەرمانبەرانی تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق بێت، بەڵام نازانین بۆچی بەردەوام کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP