یانەی چێڵسی ڤیکتۆر ئۆسیمینی دەوێت

وەرزش
14:02 - 2024-05-06

ڕوودەکەینە ھەواڵی گواستنەوەی یاریزانان و لەنوێترین دەنگووباسدا , یانەی چێڵسی لەندەنی تیشک و سەرنجی خۆی خستۆتە سەر تواناکانی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و ئەستێرەی ھێڵی پێشەوەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی , بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ھێرشبەرەکە و دەستپێکردنی ڕێکارەکانی گواستنەوە , دەستەیەک لە ئەندامانی کارگێڕی بلوز بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون و دەیانەوێت ڕاستەوخۆ بۆندی پێشکەش بکەن , لەو بارەیەوە ڕۆژتامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە : تۆد پۆڵی سەرۆکی یانەی چێڵسی سەرسامە بە تواکانی ئۆسیمین و بەدەستەی کارگێڕی یانە لەندەنیەکەی ڕاگەیاندووە کە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ناپۆلی بکەن و ھەموو ھەوڵێک بدەن تاکوو ئەستێرە نەیجیریەکە لە یاریگای دێیگۆ ئارماندۆ مارادۆناوە بگوازنەوە بۆ خاکی ستامفۆرد بریچ


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP