سیمۆن مارچینیاکی پۆڵەندى وەک داوەرى یارى نێوان ریاڵ
مەدرید و بایرن میونشین دیاریکرا بۆ رکابەرییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى
ئەوروپا .
یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ( یوفا ) بە شێوەیەکى ڕەسمى
داوەرى یارى نێوان هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و بایرن میونشینى دەستیشانکرد لە خولى
یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ، ئەو ئەرکەش بە سیمۆن مارچینیاکی پۆڵەندى سپێردراوە ،
ئەو داوەرە تاکو ئێستا لە 7 یارى ریاڵ مەدرید داوەرى کردوە و لە سێ یاریدا
ریاڵ مەدرید شکستى هێناوە ، تەنها لە دوو یاریدا براوە بووە ، لە دوو یاریشیدا
یەکسانبوونە ، هەرچى بایرن میونشینە سیمۆن تەنها لە 3 یاریدا یارى یانە
ئەڵمانیەکەى بەڕێوەبردوە ، لە دوو یاریدا براوە بوونە و تەنها لەیەک یاریدا دۆڕاوە
.
سیمۆن مارچینیاکی
پۆڵەندى ئەرکى بەڕێوەبردنى یارى کۆتایی جامى جیهانى قەتەرى پێ سپێردرا کاتێک
ئەرژەنتین لەسەر حیسابی فەرەنسا بووە پاڵەوان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP