یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری تۆنی کروس نابێت

وەرزش
14:17 - 2024-05-07

لە نوێترین هەواڵدا، تۆری ریفیلۆی ئیسپانی باس لەوەدەکات کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نایەویت لەکۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری تۆنی کرۆسی ناوەند کاری بێت, لەم بارەشەوە تۆری  ریفیلۆی ئیسپانی باسی لەوەش کردیانەی ریال مەدرید ئامادەیە  گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکاتەوە ئەمەش لە پای ئەو ئاستە بەرز و ناوازەی یاریزانەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ سپی پۆشەکان پیشکەشی دەکات, هەرچەند تاوەکو ئیستا یاریزانەکە هیچ لیدوانێکی لەبارەی مانەوە یاخود رۆشتنی لە یانەکە نەداوە، بەڵام گرێبەستی ئەستێرەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ مێرانگی کۆتایی پێ دێت و چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپاش لەسەر هێڵن بەمەبەستی گواستنەوەی کوڕە ئەڵمانیەکە, ئەمەش وا لە کارگێڕی یانەى شاهانە دەکات کە بەزوترین کات لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەستێرەکە بگەنە رێکەوتنی کۆتایی و ماوەی گرێبەستەکەی بۆچەند وەرزێکی دیکە درێژ بکەنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP