نەوەی نوێ ژێربەژێر رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دەکات

کوردستان
20:22 - 2024-05-07

نەوەی نوێ ژێربەژێر رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دەکات و بەئاشكراش ناوی یەکێتی دێنێت !!. 

بۆماوەی ١٠ رۆژە میدیای نەوەی نوێ بەناوی سەرۆکەکەیانەوە هەرەشەی ئەوە دەکات گوایە ئەگەر پارتی بە رەسمی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات ، نەوەی نوێ یەکسەر لەدادگای باڵای فیدراڵ سکاڵا لەدژی پارتی تۆمار دەکات و بۆ ئەو مەبەستە سکاڵایێکیان ئامادەکردووە . کاتێ سەرۆکی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەدژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق سکاڵایەکی تۆمارکرد  ، یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان لەدژی سکاڵاکەی پارتی سکاڵایەکی لەدادگای فیدراڵ  تۆمارکرد. لەبەرامبەردا   نەوەی نوێ نەک هەر هەرەشەو بەڵێنە ١٠ رۆژییەکەی نەبردسەر وسڵاکایان تۆمارنەکرد ،بەڵکو  ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکەوتنێکی سیاسی کردو ئەمرۆ دور لەچاوی میدیا سکاڵاکەی خۆیان لەرێی پارێزەکەیانەوە کشاندەوە  !!!. کشاندنەوەی سکاڵاکەیان پەوەندی بەخۆیانەوە هەیەو نامانەوێ   هۆکاری رێکەوتنەکەیان  بزانین .  بەڵام ئەوەی کە جێگای  پێکەنینە ئەوەیە کەلەدوای تۆمارکردنی سکاڵاکەی یەکێتی ، یەکسەر میدیاکەی نەوەی نوێ  وەک نەریتێکی رۆژانەیان و بۆداپۆشینی  رێکەوتنەکەیان، دەستیان کرد بە هۆنینەوەی هەواڵی چەواشەکارانەو رایانگەیاند کە یەکێتی و پارتی   بەیەکەوە  هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن . لەسەر ژەنینی ئەم جۆرە چەواشەکاریانە ئێمە وەکو بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی ، هیچ ناڵێین چونکە جەماوەری کوردستان وشیارەو دەزانێت کە چ مەرامێک لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە ناراست و درۆ شاخدارانەوەیە،  تەنها ئەوەندە دەڵێین  پەتی درۆ زۆر کورتە .

 بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP