حەسەن تۆران: یەکێتی سازش لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناکات و بە ئیستیحقاقی کوردی دەزانێ

کوردستان
21:35 - 2024-05-07

حەسەن تۆران رایدەگەیەنێت تەنیا یەکێتی سازش لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناکات و بەئیستیحقاقی کوردو حزبەکەی دەزانێت .

حەسەن تۆران سەرۆکی جەبهەی تورکمانی عیراقی لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی شەرقییەدا رایگەیاند، سەرەتا وەک سەرۆکی لیستی جەبهەی تورکمانی پێشنیازی ئەوەیکردووە کەپۆستی پارێزگاری کەرکوک بەشێوەى خوولیی بدرێتە پێکهاتەکان و، هیچ لایەنێک ڕازی نەبوو، وتیان نایاساییە . 

راشیگەیاند، ئێستا سەرجەم لایەنە عەرەبی و تورکمانی و کوردییەکان بەو پێشنیازە ڕازیین و تەنیا یەکێتی پێداگریی لەوەدەکات بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگار چوار ساڵ ئیستیحقاقی کوردە، جەختیشیکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان سازشی لەسەر پۆستەکە کردووەو بەوە ڕازییە پارێزگار بەشێوەی دەوریی لەنێوان پێکهاتەکاندا دابەشبکرێت، لەچەند هەفتەی داهاتووشدا گفتوگۆی چڕیان دەبێت و، ڕەنگە پێشنیازەکەش لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ بکەن. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP