کۆمسیۆن کارە دارایی و هونەرییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بەکاتی ڕاگرت

کوردستان
10:25 - 2024-05-08

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی راگرت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ئەنجومەنی کۆمسیاران، بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم رێکارەکانی هەڵبژاردنی کوردستان تا کاتی یەکلاکردنەوەی سکاڵای تۆمارکراو رابگرێت.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە دەرکراوە و دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بووە، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایەی لەسەر کۆمسیۆن هەیە یەکلادەکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیارێکی لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، بڕیارەکە بریتی بوو لە راگرتنی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی 2ی تۆمارکردنی لیستی کاندیدانی پەسەندكراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر 100 کورسیدا دابەشدەکرێت بە جۆرێک (پارێزگای هەولێر 34 کاندید، سلێمانی 38 کاندید، دهۆک 25 کاندید و هەڵەبجە 3 کورسی)، تا ئەوکاتەی ئەو سکاڵایەی تۆمارکراوە یەکلادەکرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP