ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی: تانە لە بڕیارەکەی کۆمسیۆن دەدەین

کوردستان
11:10 - 2024-05-08

دوای بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بەکاتی ڕاگرت، تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایگەیاند، تانە لە بڕیاری کۆمسیۆن بۆ راگرتنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەین.
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی راشیگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیوەندیدارە بە چۆنیەتی دابەشکردنی کورسیی پێکهاتەکان نەک تەواوی پرۆسەکە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP