کۆمپانیای دانەغاز داهات و قازانجی سێ مانگ ئاشکرا دەکات

ئابوری
11:41 - 2024-05-08

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەنراوێکدا داهات و قازانجی سێ مانگ ئاشکرا کرد و دەڵێت، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 داهاتی کۆمپانیای دانەغاز 97 ملیۆن دۆلار بووە و تەواوی قازانجەکەشی 38 ملیۆن دۆلارە، واتە بەراورد بە قازانجی ساڵی رابردوو 12 ملیۆن دۆلار کەمیکردوە، ئەوەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ گۆڕانکاری لە نرخی نەوت و غازدا.
لە راگەیەندراوی کۆمپانیای دانەغاز ئەوەشخراوەتەڕوو، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 تێکڕای رێژەی بەرهەمهێنان بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو رێژەی بەرهەمهێنان 10٪ کەمیکردووە.
باس لەوەشکراوە، لە کۆتایی مانگی سێی ئەمساڵدا شایستەکانی کۆمپانیای دانەغاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 91 ملیۆن دۆلار.
لە رۆژی 26ی مانگی نیسانەوە کۆگایەکی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆری هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کرایەسەر، بەهۆیەوە بەرهەمهێنان راگیرا، لە دوای چەند رۆژێک لە جێبەجێکردنی رێکارەکان کە لە لایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقەوە جێبەجێکرا بەرهەمهێنان دەستی پێکردەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP