بانکی (تی بی ئای) بەشداری لە پرۆژەی هەژماری مندا دەکات

ئابوری
11:51 - 2024-05-08

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکی بازرگانیی عێراق TBI  بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی هەژماری من لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی بازرگانیی عێراق ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، بانکی بازرگانیی عێراق TBI هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت. ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP