بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرکرا

کوردستان
13:47 - 2024-05-08

وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی دەرکرد.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەشی ژمێرکاری وەزارەتەکەی راسپارد بە خەرجکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران، بەپێی بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق، پارەی موچەی مانگی چوار(نیسان)ـی فەرمانبەران دەخرێتەسەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رؤژێکە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواکەوتووە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی راگەیاند؛ ئەو رێکارانەی لەسەر وەزارەتەکەیان بووە بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەران تەواویان کردووە و نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراقە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP