رۆژنامەکانى
ئەوروپا باس لەوە دەکەن، خۆزێ مۆرینهۆ خواستى گەڕانەوەى هەیە بۆ یانەى مانچێستەر
یونایتد و دووبارە ببێتەوە بە ڕاهێنەرى یانە ئینگلیزیەکە، چەند سەرچاوەیەکى هەواڵى
بڵاویانکردۆتەوە: خۆزێ مۆرینهۆ هەوڵەکانى بۆ دووبارە بە بونى ڕاهێنەرى شەیتانە
سورەکان دەستپێکردوە و لە رێى بەڕێوەبەرى کارەکانیەوە، بە ئیدارەى یانە
ئینگلیزیەکەى ڕاگەیاندوە، بەڵام بەرپرسانى یانەکە ڕەتیانکردۆتەوە، ترانسفێر مارکێت
هەواڵێکى لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەى بەوە کردوە، بەشێک لە ئەندامانى
دەستەى کارگێڕى یانەکە، داوا دەکەن مۆرینهۆ بکرێت بە ڕاهێنەرى یانەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP