بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان تیم بێرچێت، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران (کۆمارییەکان) کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەكەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی باسێکی ورد و هەمەلایەنەی لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عیراق، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە پێشکەشکرد و پەرۆشیی یەکێتیی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دووپاتکردەوە و وتیشی، بەردەوامی و سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و عیراق فاکتەری سەقامگیریی وڵات و بەرەوپێشچوونێتی لەبوارە جیاوازەکاندا.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی کردەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گەشەپێدانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، سەقامگیریی ژیانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمەن و لێی لانادەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP