قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکات

کوردستان
18:54 - 2024-05-08

پیدرۆ مارتینیس باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پیدرۆ مارتینیس باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق رایگەیاندووە: "پیدرۆ مارتینیس کاتێک لە ساڵی 1987 وەک دیپلۆماتێک لە باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عێراق دەستبەکار دەبێت، ئاگاداری پرسی کورد و ئەو ستەم و نەهامەتییانە دەبێت رووبەڕووی کورد بووەتەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا دۆست و هاوسۆزی گەلی کوردە".

"لەم ساڵانەی دواییشدا کە وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عیراق کاری دەکرد، بەردەوام هەوڵی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی دەدا و زۆریش بە پەرۆش بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا لە بوارە جیاوازەکاندا"، قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عیراق، بۆ ماڵئاوایی سەردانی کردین، سوپاسی هەموو هەوڵەکان و هاوکارییەکانیم کرد لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP