عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات

عێراق
21:56 - 2024-05-08

سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی سنووری کەرکوک دەدات.

د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد هەر جوتیارێک زەوییەکەی تۆو کردبێت مافی دروێنەشی هەیە". 

"بەم بڕیارەش کێشەی جوتیارانی سنووری کەرکوک چارەسەردەکرێت و دەتوانن سوود لەبەروبوومەکەیان ببینن"، د.خالید شوانی وایوت.

ئەمەش لەکاتێکدایە جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک چەندینجار خۆپیشاندانیان دژی ئەو زوڵمەی بەرامبەریان دەکرێت ئەنجامداوە و داوایانکردووە کۆتایی بە بڕیارەکانی رژێمی بەعس بهێنرێت و داوایان لە دادگای باڵا و حکومەتی عیراق و دامەزراوەکانی شارەکە کردووە، لە هەر بڕیارێک لەبارەی زەوی و زاری ئەو شارە پرس و راوێژیان پێبکرێت و رێگە بدرێت خۆیان بڕیار لەسەر زەوی و زاری خۆیان بدەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP