ئەگەر عێراق تاوانبارە بۆ رێگری لە ئێمە ئەكەن .؟
عەبدوڵا حەساری
بەداخەوە ئەمرۆ بینیمان لە خاكی خۆمان بە میوانش قبوڵ نەكراین نەیانهێشت مامۆستایان بچنە بایتەختی كوردستان لەبەردەم بارگای un داوای مافی خۆیان بكەن كە وەك حوكمەتی هەرێم ئەڵێت بەغدا مافەكانمانی خواردوە بێ گومان لە نێوان ئەو ماف خوراوانە موچەی ئەو ئاسایش و پێشمەرگانەی تێدایە كە رێگریان لە مامۆستایان گرت ،پرسیار لێڕدایە ئەگەر بەغدا تاوانبارە بۆ پێتان ناخۆشە داوی ماف بكەین لێان ئەگەر خۆتان تاوانبار نین ،پێتان وایە زوڵم كردن تاسەر بەردەوام ئەبێت زوڵم لە ئەستوریدا ئەبچرێت ئێوە نە لە سەدام و قەزافی و موبارك نەبەهێزترن نە زیرەكترن وە نەدوڵەتن دڵنیام كۆتای دێت ئەم زوڵمە ،لەش فرۆش و سەربازی توڕك و بەعسییەكان خاوەن ماڵن خەڵكی سلێمانی و مامۆستایان میوانی رەزا قورسن ،بەداخەوە شەرمەزاریە ،دەست خۆشی لە كاك قوباد ئەكەم ئەمرۆ سەردانی مانگرتوانی كردوە تێكەڵاوی ئازارەكانیان بوە ،هەموو شت سەرەتای هەیەو كۆتایشی هەیە دڵنیابن /9/2/2025
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP