رۆژی میدیای یەکێتی
لە شەرارەوە شۆڕش و لەوێوە بۆ شەڕارەی میدیایەکی پوخت و چالاك
١-
سەرەتای ئەندێشە
ستران عەبدوڵلا
سەرپەرشتیاری مەکتەبی راگەیاندن
ئێستا دیمه‌نه‌كه بێنه به‌رچاوی خۆت كه مام جه‌لال چاوه‌ڕێیه و جار به جار له بالكۆنی شوقه‌كه‌وه سه‌یرێكی ده‌ره‌وه ده‌كا ، ئینجا كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی تا ئاستی دیده‌نییه‌كی روون و بێ هەمتا ڕاده‌گرێ و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێ :«دواكه‌وت، شه‌راره نه‌هاته‌وه له چاپ، قه‌ره‌باڵه‌غی دیمه‌شق دیسان بێ به‌ڵێن بوو له‌گه‌ڵمان»
یه‌كه‌مجاره نه‌بوو كه پایته‌ختی
ئه‌مه‌وییه‌كان قه‌ره‌باڵه‌غ و ترافیك لایته‌كانیشی به‌سه‌بر و بەكاوه‌خۆ بێت و میوانه‌كانیشی هه‌ژمه‌تی تینو‌وتاوی كۆششی سیاسی‌یان بۆ دیداری به‌لاغ و به‌یان و سه‌دای مینبه‌ره‌كانی كه‌م حه‌وسه‌ڵه و په‌له‌یان بێت.
دیمه‌شق له نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیست وه‌ك قاهیره‌ی شەستەکانی عەبدولناسر جمه‌ی ده‌هات له‌م بزافی دیموكراتخواز و لەو ئاڕاسته‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و چه‌پی ئاسیا تا ئه‌فریقا.
دیمه‌شق قه‌ومی و به‌عسی ناڕازی عێراقی و چه‌پی عیراق و جه‌بهه‌ی ملنەدان و به‌رهه‌ڵستكاری عه‌ره‌بی هێنابۆوه ده‌واری نزیكی خۆی و دیار بوو حافز ئه‌سه‌د شتێكی له‌بن سه‌را بوو.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و درزی په‌چه‌ی دۆستایه‌تی مام جه‌لال و ئه‌سه‌د و سوریاكه‌یه‌وه چاوی له گه‌رمكردنه‌وه‌ی كوانی شۆڕشی كوردستان و بڵێسه‌ی خه‌باتی(حزب من طراز جديد) بوو. تا لەژێر چەتری عێراقێکی تر کە خۆشی بە دیموکراتی بێت جێگا بۆ تێھەڵچوونەوەیەکی تری کوردایەتی نوێ بکاتەوە.هه‌موو ساڵێك بوو نیشتمان سلاحسز كرابوو و بەعسی عەفلەقی گەرەکی بوو لە سەرسنوورەوە خەڵک خڕ تەھجیر و تەرحیل بکات و لە دامێنیشەوە کەرکوک و خانەقین کێوماڵ بکا و لە کوردستانیان داماڵێ .
دکتۆر فوئاد مەعسوم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له نیگه‌رانی و چاوه‌ڕوانی بە پەرۆشی مام جه‌لال خاو بكاته‌وه. گوتی یه‌كه‌م ژماره‌یه و یه‌كه‌م ته‌جره‌به، هه‌روا ده‌بێ. مه‌گه‌ر خۆت مانشێته‌كه‌ت وه‌ك شه‌رحی حاڵ نه‌نووسیووه. (ومن الشرارة يندلع اللهيب)؟
لە دامێنی ئەو ساتە مێژووییەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانی له‌مه‌ودوا ده‌ستی پێكرد. مام جه‌لال گه‌ره‌كی بوو باسی ئه‌ندێشه‌ی پرۆژەی نەخشەی رزگاری و فرقه‌ی دیعایه‌ی موسه‌له‌حه » بکا و مەبەستی بوو قسە لەسەر ئەندێشە و خه‌یاڵی رۆژنامەوانی كاك نه‌وشیروان بۆ چاپی «رێبازی نوێ» بوروژێنێ بەتایبەتی کە مامۆستا کامیل بەسیر نیوەی کارەکەی بە ناوی «رێباز » مەیسەر کردبوو ھەر «نوێ» کەی مابوو تا گوزارشت لە قۆناغی تازەی کوردایەتی بکات . مام بە جۆشوخرۆشی دوورنمای ئۆرگانێکی تازە بابەتەوە ناوەناوە نوكته‌کانی به‌شیر موشیر و پەرتوکیاتی كه‌مال فوئادی باس دەکرد كه چۆن لە شۆڕشی ئەیلول رادیۆ گەیشت و ئەمجارە چۆن بگات . له‌ناكاو زه‌نگی ته‌له‌فونی شوقه‌كه لێی دا. دوو فه‌یلی به‌غداپەروەر عادل موراد و عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی خه‌تی گفتوگۆیان به موژده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی «شه‌راره » گه‌رم كرد. شه‌رارەی ته‌له‌فونه‌كه له‌و نێوانه‌دا نه‌ما. بووه له‌هیبی سه‌ركه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م میدیای یه‌كێتی.
مام جه‌لال به چاو و دڵی رۆشنی یه‌كه‌م ژماره‌ی شه‌راره له تشرینی یه‌كه‌می 1975 فریا كه‌وت بڵێ: نوسخه‌کەی دكتۆر هۆمه‌رتان له بیر نه‌چێ. ..ئه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ی وڵات بۆ ھەڤاڵانی وڵات زۆر زه‌روره. ئاخر شۆڕشه‌كه‌مان له‌وێ و بۆ ئه‌وێیه.
تشرینی یه‌كه‌می 1975 شه‌راره ده‌بێته ته‌قویمی سه‌روه‌ری بۆ میدیایه‌كی كوردستانیی سه‌رتاسه‌ری و بۆ مینبه‌رێكی دیموكراتی كه له پایته‌ختی ئه‌مه‌وییه‌كان بۆ پایته‌ختی شۆرشی زه‌ڵێ تا پایته‌ختی عه‌باسی ناوه‌ستێ و هه‌دادانی بۆ نییه.
بەم جۆرە شانازی ئەو ختۆکە خۆشەمان ھەیە کە پێش دەستپێکردنەوەی شۆرشی چەکداریی بڵێسەی شۆرشی میدیا ھەڵگیرسا . یەکی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٥ یەکێتی دێتە ژیانمانەوە، تشرینی ١٩٧٥ «شەرارە» وڵات رۆشن دەکاتەوە و یەکی حوزەیرانی دوای ئەوەش ، ١٩٧٦ شۆڕش کوردستانی تەنییەوە.
ئەوە مێژووە و بەمجۆرە یەکێتی و راگەیاندنەکەی ئاوێتەی یەکتر دەبن. سەروەری زۆر کە قەت نابێ فەرامۆش بکرێ، ھەروەھا کەموکوڕی ھەنووکە کە قەت نابێ بخرێتە ژێر لێوەوە. لەمەشدا یەکێتی و راگەیاندنەکەی ئاوێتەن و یەك چارەنووسن، خۆمان لەپێشەوە دەستنیشانی بکەین و نەخشەرێی بۆ بدۆزینەوە. درەنگیشە زوو نییە.
تشرین ھەر پایزی سروشت نییە، بەڵکو بەھاری میدیامانە ، جا بۆنەی رۆژی راگەیاندنی یەکێتی ، مانگی راگەیاندنی یەکێتی بۆنەشە بۆ مشوماڵ کردنی.
لەشەرارەوە شۆرش بڵێسەی دا و بەشکم لە تۆڕێکی میدیایی پوختەوە شەڕارەی حزبایەتی یەکێتی بگەشێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP