ھەڵگەڕانەوە لە کونی خۆت ئاکامی گەڕ بوونە

يوسف ته‌ها
23:50 - 2022-01-26

ھەڵگەڕانەوە لە کونی خۆت ئاکامی گەڕ بوونە

سوێندی یاسای و عورفی بوون بەسەرۆک کۆمار و وەرگرتنی ھەر پۆستێکی میری لە عێراقدا، سوێند خواردنە بە یەکپارچەی و پاراستنی بەرژوەندی دەوڵەت.
بۆیە ھەر کەس و لایەنێک و کەسی دڵخوازی ھەر حیزبێک چانسی وەرگرتنی ھەبێت دەبـێ، ئەوەل کەلامی سەر زاری پاراستنی یەکپارچەی عێراق بێت.
جا لێرەدا خولاسی کەلام باسکردنی پۆستی سەرۆک کۆمارە، کەبەپێی عورفی عێراقی نوێ لە ساڵی ٢٠٠٥وە مافی کوردە و لەناو کوردیشدا لای ھەمووان ئاشکرایە کە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەمە عورفە ئەگینا مافی ھەموو تاک و حیزب و رەوتێکە.
بەڵام شەڕکردن و ھەوڵدان بۆ پۆستێک کە پێش پێنج ساڵ نەفرەت لە خاک و ئاڵا و مێژووی ئەو کۆمارە بکەیت، عورفێکی نائەخلاقیە لە سیاسەت و روئیای ھەر دەستە و تاقمێک لە کاتی ئێستادا، راستە لە سیاسەتدا دوژمن و دۆستی ھەمیشەی نیە، بەڵام کە تێکەڵی سیاسەت بوویت و کارت بۆیت کرد دەبێ ڕاستگۆ بیت لەگەڵ خەڵک و لایەنگرانی خۆتدا.
لێرە ئەبێ ئەو حیزبانە لەوە تێبگەن کە ھەڵگەڕانەوە لە پرانسیبی حیزب و جاڕی نەتەوەی لەسەدا نەوت زیاتری ئیستفتاء (ڕیفراندۆم) وەک پەندە کوردیەکەیە کە دەڵێن"گەڕانەوە لەکونی خۆتدا ئاکامی گەڕبوونە" ئێستاشدا کۆمەڵانی خەلکی کوردستان و ئەوانەی دژی ئەو لوعبە و گەمە مناڵانەیە بوون کە پێش پێنج ساڵ کرا بەو پەڕی گەشبینیەوە نزا"دوعا"بۆ سەرکەوتنی ئەو ڕێویە دەکەن کە لەکونی خۆی ھەڵگەراوەتەوە چونکە کۆتایەکەی بە گەڕووبنی خودی ڕێوێکە و ڕزگاربوونی دانیشتوان لە چەپەڵی کارەکانی ڕێوێکە کۆتای پێدێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP