پارتی و توڕەکردنی شەقامی عیراقی

بڵێسە جەبار فەرمان
13:59 - 2022-01-27

عیراق، وڵاتێکی فرە نەتەوەیەو لە دێرزەمانەوە ھەوڵدراوە برایەتیەک لەنێوان پێکھاتەکانیدا بچەسپێبرێت.
دەوترێت کورد و عەرەب ھەرگیز نابن بەبرای یەکتر. برینەکان زۆر لەوە قوڵترن، بەڵام دەکرێت جۆرێک لە قەبوڵکردنی یەکتری لە نێوانیاندا ھەبێت ،ئەم یەکتری قبوڵکردنە بێگومان لە لێکتێگەیشتنەوە سەرچاوە دەگرێت.

سیاسەتی دروست و ستراتیژی دەبێت بە ئاراستەی نزیک کردنەوەی شەقامی عەرەبی و عیراقی بێت لە شەقامی کوردی ، ئەم سیاسەتەی پارتی دیموکراتی کوردستان کەپەیڕەوی دەکات، تورەکردن و لێکترازانی زیاتری ھەردوو شەقامی لێدەکەوێتەوە ، لەوانەیە بۆ ماوەیەک بتوانێت سیاسیەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت، بەڵام لە کۆتایی دا ئەو سیاسیانەش دەبێت ملکەچی شەقامی خۆیان بن.


بە کاندید کردنی فواد حسین ھەموو شەقامی عیراقی دژی خۆی ھان دا، بەوەی کە دەوترا مسعود بەرزانی سکرتێری خۆی ناردوە بیکات بە سەرۆکی ھەموو عێراق و شەقامی عیراقی ئەمەی بە ئیھانەیەکی گەورە زانی و دەنگیان نەدا بەوەی سکرتێری کاک مسعود ببێت بە سەرۆک.

ئێستاش ھەمان سیناریۆ دوبارە دەکاتەوە بەوەی کەسێک کاندید کردوە کە ناوو ناوبانگی لە رووی قانونیەوە باش نیە و لەسەر گەندەڵی متمانەی لێوەرگیراوە لەپەرلەمان ئەمە لە لایەن شەقامی عەرەبیەوە بە ئیھانەیەکی گەورە وەرگیراوە و بەم شێوەیە ناکۆکیەکانی کورد و عەرەب گەورەتر ئەبێ.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP