دره‌نگ بێت يان زوو پارتى له‌و ڕێككه‌وتنه‌ ژێربه‌ژێره‌ى په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌

ره‌نگین عه‌بدوڵڵا
21:49 - 2022-01-28

‎پارتی زوو یان درەنگ لەو ڕێکەوتنە ژێربەژێرو ناڕونەی لەگەڵ تەیاری سەدرو سونە کردوێتی پەشیمان دەبێتەوە.چونکە ئەو ڕێکەوتنە لە پێناوی ئاشتی و  پێکەوە ژیانی هیزە سیاسی وکۆمەڵایەتیەکان بونیاد نەنراوە. گەورەترین کێشەی ئەم ڕێکەوتنە ژێربەژێرەی پارتی ئەوەیە وەك زۆرینەی گەلی کورد ئەنجام نەدراوە بەڵکە ڕێکەوتنی حیزبێکی کەمینەیەو تەعبیر لە ئیررادەو ویستی گەلی کورد ناکات، لەلایەکی ترەوە ئەم ڕێکەوتنەی پارتی دوچاری شکستێکی گەورە دەبێتەوە چونکە هێزە جەماوەریەکەی ڕەوتی سەدر خاوەنی تەنها یەک بەڵێن وپرۆژەیە کە بە دەنگدەرو گەلی عیراقی داوە ئەویش بنبڕکردنی گەندەڵی و دژایەتی کردنی فەسادی ئیداریە بێگومان حیزبێکی وەکوو پارتی کە غەرقی گەندەڵی و قۆرخکاری سیاسیە ناتوانێ لە پرۆژەکەی تەیاری سەدردا جێگای ببێتەوە ئەوکات لە بەغدا بە شکستێکی گەورەی سیاسیەوە دەکشێتەوەو باجی  هەڵە ستراتیژیەکان و کارەساتە مرۆیی و نەتەوەییەكەیان دەبێ خەڵکی کوردستان بیدات ..

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP