سێکوچکەی"صدر،حەلبوسی،بارزانی" زۆرینەی نیشتیمانی، یان بیری " تۆڵە"؟

پشتیوان جەمال
14:16 - 2022-01-29

دیمەنی سیاسی عیراق ئاڵۆز بووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەروارە دەستوورییەکان هیچ نیشانەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان کوتلە سیاسییەکان،بەتایبەت تەیاری ‌ صەدری و چوارچێوەی هەماهەنگی شەپۆل نادات و، ڕێگاکە تا ئێستا تەنگەتاو و نیگەرانە  عێراق لە دۆخێکی خراپدایە لە نێوان زنجیرەیەک قەیران هیچ مەبەستێک نیە بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی بۆڕزگارکردنی ئەم دۆخەی عیراقی تێکەوتووە.
ململانێیەکان گەیشتونەتە ئاستێک حکومەت لەبەرژەوەندی هەرلایەنێک پێک بێت،لایەنی بەرامبەر بەئاشکرا هەڕەشەی تێکدانی دۆخەکەبکات و مەترسی لەسەر سیستەمی سیاسی دروست بێت.وەلائیەکانی ئێران نایانەوێت ددان بەوشکستەدابنێن کەلەوهەڵبژاردنەدوچاری هاتوون، صەدربراوەی هەڵبژاردنەکانەوخۆی وەک پاڵەوانی ساحەکەدەبینێت،هیچ ساشزێکی قبووڵنیە.

سەدر لەگەڵ ئەوەی براوەی هەڵبژاردنەکانە،پشت بەستن بەسێکوچکەی" بارزانی،حەلبوسی،شیعەی صەدری" لەبیری تۆڵەی مێژوویی دایە،کەچەند ساڵێکە خەوی پێوەدەبینێت، کوشتنی " محمد سەدری" باوکی وەک چاودێران باسی دەکەن سەدر بەبەڵگەوە دەزانێت ئەوەی باوکی کوشت،ئێرانیەکان بوون،نەک سەدام حسین. مالیکی لەساڵی 2008 سەردەمی زێڕینی بوو،ئۆپڕاسیۆنی سەربازی لەژێرناوی " ِنوێژی سوارچاکان " کردەسەر سوپای مەهدی صەدر و گەورەترین زیانی گیانی ومادی بەو سوپایە گەیاند.
ئێستا کە سیاسەتی صەدر ڕوونەو لەبیری تۆڵەدایەو نیازی چەک کردنی میلیشیاکەنەو لێدانەلەستراتیژی دەست وپێوەندکانی ئێران،لایەنی سونەش دەرفەتی لە سیاسەتی دوژمنی دوژمنم دۆستمە وەرگتووەو،توانیویانە لەقۆناغی پەراوێزخستنەوە بێنەوە ساحەکە،کەواتە کورد بەتایبەتی بارزانی کەهاوپەیمانیانە چی دەست دەکەوێت،یاخود دەکرێت بپرسین بارزانیش لەدوای بیری تۆڵەکردنەوەیە لەشکستی دۆڕانی سەرکۆمارەلە2018،یان  هەربەڕاستی پێوایە ئەم دوو بەرەیەی هاوپەیمانی باڵادەستیان لەحکومەت دەتوانێ بەبێ گرێو گۆڵەماف وشایستەدارییەکانی کورد لەبەغدا بدەن؟

کورد لەڕابردوداسەرکردەکانی شیعەی تاقیکردەوە بەوانەی لەدەسەڵات بوون،بەوانەشی لەدەرەوەی دەسەڵات بوون هەرگیز بە باشی نە بۆ عێراق و نە بۆ هەرێمی کوردستان هەوڵیان نەداوەبۆچارەسەرکردنی مافەدەستوریەکانی کورد، صەدر کاتێک لەدەرەوەی دەسەڵات بوو، هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بەمیلیشیا ناوبردوو،داوای چەکداماڵینی کردووە، زۆرترین ئەندامی لەئەنجوومەنی نوێنەران هەبوو،لەگەڵ حەلبوسیدا لەناو پەرلەمان بەبێ بەرژەوەندی کورد یاسای بودجەیان تێپەڕاند لە حکومەتی  پێشوو، ڕەنگە بارزانی لەهەمووان باشتر ئاگاداری ئەم ڕابردووە بێت، لێ سەندنەوەی متمانەلەهۆشیار زێباری لەساڵی 2016 بەهۆی پرسی گەندەڵیەوە، صەدریەکان سەرمەشقیبوون. کەواتە بارزانیش گرێی دۆڕانی سەرکۆماری2018 ی  هەیەولەبیری تۆڵەکردنەوەدایە لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەگەرنا باش دەزانێ بەهانەگرتن بەکەسایەتی دکتۆربەرهەم هیچ پاساوێک هەڵناگرێ، لەچوارساڵی ڕابردوو سەلماندوویەتی کە سەرۆک کۆماری هەمووانەو چەندین جارسەردانی بارزانیشی کردووە،بەڵام بیری تۆڵەکردنەوە ڕێگا بەبارزانی نادات حساب بۆماف و داخوازیەکانی کوردبکات و خەمی یەک ڕیزی ماڵی کوردی بێت، نەچێتە هاوکێشەیەکەوە کەدەرئەنجامەکانی ئەم تەرەف گیریەی لایەنێکی شیعە کە خەریکە پڕیشکی ئاگرەکەی ناوماڵی شیعە دەگاتە هەرێمی کوردستان و، کێشەی ئەمنی و ئابوری بۆ دروست دەکەن، ڕاگەیاندراوەکەی،هەریەک لە فالح فەیازو،عامری مەسجێکی ڕوون بوو وەک بەرخوردی داهاتوو، تا کورد لەوەتێبگات ئەگەر ئەوان تەداخولی ململانێی ناوماڵی شیعە بکەن ئیدی هەرێمی کوردستان سەلامەت نابێت...




Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP