ئەرێ ئێوە چیتانکردووە

ئەزھەر سەمەد
14:59 - 2022-01-29

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ئەم پێنج 
پۆستە لای یەکێتی نەبووە تەنها جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق نەبێت بۆ کاتێکی کەم لای دکتۆر بەرهەم بوو بۆیە با بپرسین:-
1- سوپا سالاری سووپای عێراق لای ئێوە بوو ، چەند هەزار کوردتان لەو سوپایە دامەزراند ؟ ڕێژەی کورد لە سوپای عێراق چەندە ؟
2- وەزیری دەرەوەی عێرق لای ئێوە بوو ، چەند کوردتان لەو وەزارەتە دامەزراند و ڕێژەی کورد لەوێ چەندە ؟
3- وەزیری دارایی لای ئێوە بوو ، چەند کوردتان دامەزراند و ڕێژەی کورد لەوێ چەندە؟ شایستە داراییەکانی جوتیاران و پێشمەرگە و فەرمانبەرانتان بۆ نەگەڕاندەوە ؟
4- جێگری سەرۆک وەزیران لای ئێوەبووە سودەکانی بژمێرن بۆ کورد چیکردووە؟
5- جێگری سەرۆک پەرلەمان لای ئێوەبوو سوودەکانی بژمێرن بۆ کورد چیکردووە  ؟ 
کەواتە پێش ئەوەی ئێوە لێپرسینەوەلەگەڵ فەخامەتی سەرۆک کۆماربکەن بزانین ئێوە چیتانکردووە ؟؟؟

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP