جـەنگی ئەلیکتڕۆنی نێوان ڕوسیا و ئـۆکڕانیا یان خـوێناوی

دانا لقمان بۆتـانی
14:31 - 2022-02-15

جەنگی جیهانی #سێیەم!
جـەنگی ئەلیکتڕۆنی نێوان ڕوسیا و ئـۆکڕانیا یان خـوێناوی.

ماوەی هەفتەیەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەڕەشە میدیاییەکان لەلایان ڕوسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکڕانیا زیاتر دەبن و ماوەی هۆشداریش کەمتر دەبێتـەوە ،ئەم هەواڵانەش نامۆ و نوێ نوێ نیە چەندەمین جارە ڕووداوی لەم جۆرەیە سەبارەت بە ڕوسیا و ئۆکرانیا دووبارە دەبێتەوە ،ئەگەرچی بەشێک لەوڵاتان تاوەکوو ئێستا نەبوونەتە نێوەندەگیر و دەستپێشخەر بۆ خاوکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکان، بەڵام وای نابینم ئەو جەنگە ڕووبدات ، چونکە،ئەم هەڕەشە میدیایی وگرژیانەی ئێستا مەترسیەکی زۆری لەسەر ئەمن و ئاسایشی جیهان دروست کردووە ، تەنانەت کاریگەرێکی زۆری کردۆتەوە سەر گۆڕانی نرخی دراوەکان وقەیرانی گاز و دروستبوونی چەندین قەیرانی نوێ لە ئەنجامی ئەو جەنگە، هەندێ جاریش گوێ بیستی ئەوە دەبم ئەم جەنگە بەرژەوەندی دەبێت بۆ هەندێ وڵاتی دەوروبەر و ناوچەکە سەبارەت بەناردنی گازی سروشتی، بەڵام  بوونی ئەم هەڕەشەیە لەسەر ئۆکڕانیا وئاسایشی جیهان بەگشتی نابێتە هۆی سوودمەندبوون و بەرژەوەندی خواز لەئەنجامی ئەم جەنگەیە، چونکە ئەم هەڕەشانە لەسەر خاک و خەڵکی ئۆکرانیا هەڕەشەن لەسەر کۆمەلگای مرۆڤایەتی ،وەتێکچوونی هاوسەنگی هێز و ئاسایش، ژیانی مرۆڤاییەتی ، زۆر بەدوور دەبینم لەم ڕۆژەگارە کراوەیەدا کە جیهانی دیاڵۆک و تێگەیشتنە جەنگێک دروست ببێتەوە کەقوربانیەی مرۆڤایەتی لێ بکەوێتەوە ،وە دڵنیاشم بەهەوڵی وڵاتانی زڵهێز وناوچەکەو کۆمەڵگای نێودەولەتی وئاسایشی جیهان گرژی و ئاڵۆزییەکان کەمتر دەبنەوە ،لەقازانجی مرۆڤایەتی وئاسایشی جیهان.

دانا لقمان بۆتـانی
خوێندکاری بەشی زانستە سیاسیەکان.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP