یەکێتی بۆچی دەیەوێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە؟

حەمەزیاد مەولود
19:23 - 2022-02-25

ئێستا بە پێی یاسای هەڵبژاردن، هەرێمی کوردستان یەک بازنەیە. واقیعی سیاسی و هەژموونی دوو حزب لە دوو زۆنی سەوز و زەرد وایکردووە حوکمڕانییەکی تەندروست پیادە نەکرێت.
ئەوەی یەکێتی دەیەوێت ئەوەیە  کە هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردن بکرێتە فرەبازنەیی لایەنی کەم دابەش بکرێتە سەر  چوار بازنەی هەڵبژاردن، بەمەش هەر بازنەیە و پشکی خۆی بەپێی ڕێژەی دانیشتووانی بەردەکەوێت و دابەشکارییەکی دادپەروەرانە پیادە دەکرێت و هەموو ناوچەکان بێ ستەم لێکردن نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان دەبێت. ئەم دابەشکردنەی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانییە، شێوازێکی هەڵبژاردنە خزمەت بە پرۆسەی دیموکراتی کوردستان دەکات.
دابەشکردنی هەرێمی کوردستان لە یەک بازنەییەوە بۆ چوار بازنە وادەکات هەژموونی ناوچەیەک یان پارێزگایەک لە پەرلەمانی کوردستان نەمێنێت، 
هەروەها پێویستە کورسی کۆتای پێکهاتەکانیش پێداچوونەوەی پێدابکرێت و دابەشی سەر چواربازنەکە بکرێن و نوێنەرە ڕاستەقینەکانی خۆیان هەڵبژێرن.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP