دیداری یەکێتی، مۆدێلێکی نوێی سیاسەت کردن

فەهمی بورهان
21:43 - 2022-03-09


لە بنچینەدا دیداری یەکێتی دیداری 
گفتوگۆیی هەڤاڵان و ناوەندی ڕوناکبیری ئێمەو مامۆستایانی زانکۆو تەنانەت ئەوانەشە کە لەڕابردوودا بەشێک نەبوون لە ئەندێشەو بیرکردنەوەی یەکێتی، لە ئەمڕۆیەکی جیاوازدا کە بێ دوودڵی سیاسەت و هاوپەیمانێتی و بەرژەوەندێکان و دونیایی پەیوەندیەکۆمەڵایەتەکانیشمان گۆڕاون، جارێکی تر پێویستمان بە خۆداڕشتنەوەو ڕەخنە سازیەکی تەواو جیاوازە کە بنەما سەرەکیەکانی لەسەر لێکدانەوەو هەڵسەنگاندنی زانستی و بە ڕەچاوکردنی ئەو دوونیا گۆڕاوە بینا بکەینەوە، فەلسەفەیەک تەرح بکەین کە مانایەک بۆ ژیان کردن و کۆیی سیستەمی سیاسی و ژیانی فەرمان ڕەواییمان بگەڕێنێتەوە، دیداری یەکێتی کنەو پشکنینە بەناو مانا قوڵ و فەرامۆشکراوەکانی دونیایەک کە بۆ ئازادیی خوازان و تێکۆشەرانی زیاد لە ئامانجێکی هەڵگرتوە بۆ داهاتوویەکی باشتر و بۆ هەندێکیش بەدیار گرفتەکانی ئەمڕۆوە گرەوەی داهاتوویەکی نادیاریان لەسەر کردووین، یەکێتی لە ڕێگای دیدارەوە ئەیەوێت ڕووبەرێکی گەوەرەی خەڵک و ئەندێشە جیاوازەکانی شەقامەوە ڕوئیایەکی نوێ بەرجەستەبکات ،تا بتوانێت کۆیی ئامانجە بەدینەهاتۆکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بەدی بێنێت و دیدێکیش بخاتەڕوو کە بە هۆیەوە هێزە سەرەکێکانی کوردایەتی بۆ یەک هێڵی گشتی خەبات کردن ڕابکێشێت و جیاوازێکانی نێوانمان بۆ خاڵی بەهێز بگۆڕێت و سیستەمێکی فرەیی هاوچەرخ بینا بکات.
فەهمی بورهان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP