كاتێك (ئانا گارفیس) خانمه چالاكوانی ئه‌مریكایی و سه‌رۆكی (كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژی دایك) له ساڵی 1908 یه‌كه‌م ئاهه‌نگی به بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی دایكییه‌وه سازكرد، زۆرێك له مێژونووسان ئه‌و ئاهه‌نگه به یه‌كه‌م ئاهه‌نگ بۆ (رۆژی دایك) ئه‌ژمارده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوویی، ئه‌و خانمه چالاكوانه، داوایه‌كی پێشكه‌شی به‌پرسی ولایه‌تی فێرجینیا كردوه، بۆ سازكردنی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به دایكانی ویلایه‌ته‌كه، به‌رپرسی ویلایه‌تی ناوبراوش داواكه‌ی جێبه‌جێكردوه‌و یه‌كه‌مین ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی (رۆژی دایك) له‌و ویلایه‌ته سازكراوه.
دیاریكردنی (رۆژی دایك)ش، به ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشانی بیرمه‌ندان و چالاكوانانی خۆرئاوایی و ئه‌وروپاییه‌كان، داده‌نرێت، به ئامانجی بایه‌خدان و گرنگیدان به دایكان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا، ئه‌ویش دوای ئه‌و بێڕێزیی و پشتگوێخستن و بایه‌خنه‌دانه‌ی كه له‌لایه‌ن رۆڵه‌و نه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كانیانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌دایكانیان ده‌یانبینی.
هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر (رۆژی دایك) ڕێكنه‌كه‌وتون، به‌ڵام زۆرینه‌یان 21ی ئاداری هه‌موو ساڵێكیان وه‌ك (رۆژی دایك) دیاریكردوه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژی 21ی مارسیان بۆ ئه‌و یاده دیاریكردوه، به‌ڵام له نه‌رویج 12ی شوبات كراوه به‌رۆژی دایك، هاوكات وڵاتانی باشوری ئه‌فریقیاش 8ی ئه‌یاریان كردۆته رۆژی دایك، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا 12ی مارس وه‌ك رۆژی دایك ده‌ستنیشان كراوه.
له سالی 1914 وودرو ویڵسۆن سه‌رۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری دا رۆژی 12 ئایار وه‌ك رۆژی دایك بناسرێت و ئه‌و رۆژه بكرێت به پشوو، دوای ئه‌مریكاش ئه‌م كلتوره به زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهاندا بڵاوبویه‌وه.
رۆژی دایك له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به پاساوی ئه‌وه‌ی كه له (ئایینی ئیسلام)دا، بایه‌خ و گرنگیی زۆر به دایك دراوه‌و پێگه‌ی دایك له ئایینی ئیسلامدا به‌رزراگیراوه، پێویست به دیاریكردنی رۆژێك نیه بۆ پاداشت و رێزلێنان له دایكان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له بانگخوازه‌كان (رۆژی دایك) به (بدعه) ده‌زانن و ده‌ڵێن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه له قورئانی پیرۆزدا هاتووه رێزگرتن له دایك و باوك ئه‌ركه‌و ده‌بێت رێز له دایك و باوك بگرێت و منداڵه‌كانیان گوێڕایه‌ڵیان بن و ته‌نانه‌ت ( ئۆف) یش له‌به‌رامه‌به‌ریان نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئازاردانی دایك و باوك یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و له‌گه‌ڵ تاوانی هاوه‌ڵدانان بۆ په‌روه‌ردگار هاتووه، دیاریكردنی رۆژێك یان بۆنه‌یه‌ك بۆ دایكان هیچ مانایه‌كی نیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP