سلێمانی لە نێوان گەمارۆی مەسرور و نێچیرڤاندا

بێ نوسەر
15:23 - 2022-03-23


لەلایەك مەسرور بارزانی گەمارۆیی دارایی خستۆتە سەر سلێمانی، لەلایەكی ترەوە نێچیرڤان بارزانی سەرقاڵی فرۆشتنی غازەكەیەتی، پارتی چی دەوێت لە سلێمانی و بۆچی فشاریان لەسەر  خەڵكی شارەكە دروست كردووە ؟ 
 مەسرور بارزانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وەستاند لە هەمان كاتدا گرێبەستی تەواوكاری شەقامی 150 مەتری هەولێری بە وەزیری شارەوانی ئیمزا كرد، مانگێگ مووچە لە سلێمانی دەگرێتەوەو مانگێكی ترپارەی خۆڵ و خاشاك، رۆژ بە رۆژ فشارەكانی بۆسەر ئیدارەی سلێمانی چڕ دەكاتەوەو لە راگەیاندنەكانی خۆشییەوە كار بۆ هاندانی خەڵك دژی ئیدارەی سلێمانی دەكات. 
لە هەمان كاتدا نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی كەتر لە مانگێكدا دووجار سەردانی توركیای كردووە، دوا دیداری نێچیرڤان بارزانی كە فەلاح مستەفاو سەفین دزیی لێ بوو، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان بوو،لە دیدارەكەدا سەرۆكی هەوڵگری و جێگری سەرۆك كۆمار و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی كۆشكی كۆماری و بەرپرسی ئاك پارتی ئامادەی بوون، دیدارەكەدا داخراوو بوو، تەنیا لەنێوان پارتییەكان و ئاك پارتی ئەنجامدرا، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە پێشتر لەلایەن وەزیری دەرەوەی توركیا نەخشەی بۆ كێشرابوو، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیاربوو كە ئایا دوای بریارەكەی دادگای فیدراڵی گرێبەستەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان لە بواری نەوت و غازی سروشتی چی لێدێت ؟ لە كۆبوونەوەكەی مەولود چاوشئۆغڵۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بارزانی ئەوەی ووتووە ئەوان وەفا بە گرێبەستەكەی توركیا ئەكەن، لەو بارەیەوە دانووستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراق دەكەن، بەپێی چەند زانیارییەكی نهێنی لەسەر مێزی كۆبوونەوەكەی ئەردۆگان و نێچیرڤان بارزانی دۆسێی غازی سروشتی یەكێك بووە دۆسێیە كاریگەرەكان كە قسەی لەبارەوە دەكرێت، توركیا كەلە 2013ەوە وەبەرهێنان لەو غازەدا دەكات، دەیەوێت لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عیراق بگاتە رێككەوتن بۆ هەناردەكردنی، بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی وەك نێوەدگیر بەكاردەهێنێت، بۆیە ئێستا نێچیرڤان بارزانی نوێنەری ئەردۆگانە بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی كوردستان بۆ توركیا، بەڵام ئەوەی رێگرە لەو پرسە یەكێتییە كە پێشتر پەیامی ناردووە بۆ پارتی و نایانەوێت غاز وەك و نەوت هەناردە بكرێت، ئەو پرسە دەویەوێت لە چوارچێوەی عیراق ئەنجام بدرێت، پارتی بەم رێگرییەی یەكێتی تووشی دەستە وەستانبوو، هەموو فشارێك لەسەر یەكێتی بە هاوكاری توركیا تاقیدەكاتەوە، بەڵام زۆرینەی كارتەكانی سوتاون بۆیە ئێستا پارتی گەمارۆی خۆستۆتە سەر سلێمانی   تا یەكێتی بخاتە گۆشەیەكی تەنگەوەو رازی بكات بە هەناردەی غازی زۆنی سەوز بۆ توركیا

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP