هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی چیكرد؟

دیدار لەتیف
19:46 - 2022-03-28


دۆست و نەیار لەبەغدا و تەنانەت هەرێمیش گەواهیدەر ئەو راستییەن سەردەمێك مام لەبەغدا بوو، سەرجەم ئاڵۆزی و كێشەكان و ناكۆكییەكان لەسەر خوانی مام كۆتاییان پێدەهات ، ئەو كات مام لەجێی هەموان بیریدەكردەوە و خەمی دەخوارد.
مام دەیزانی عیراقێك كە هەموو نەتەوە  و گەل و پێكهاتە و تائیفەیەی تێدا تەنها و تەنها تەوافق رێكیدەخات، نەوەك سەپاندنی زۆرینەی، ئەم بۆچوونەی مام لەساتێكدا كە لەوپەڕی بەهێزیدا بووە و نەوەك لەلاوازی و بۆچوونەكەشی ساڵێنێك عیراقی پڕ فەوزای بەهاوسەنگی هێشتەوە.
لەدوای غیابی مام وردە وردە ئەو گرفتانەی رۆژانێك مام بەجێی هەموان چارەسەری دەكرد سەریانهەڵدا، بڕیارە هەڵەكان و بۆچوونە هەڵچوونییەكان جگە لەزیان هیچ سوودێكی بۆ میللەت نەبوو، بۆیە رەشبینی و نائومێدی كۆمەڵانی خەڵكی بەرەو داڕمانی تەواو دەبرد، گرفت بەگرفتی ئەوت بچۆ بەو لاوە و قەیران پاڵی بەقەیرانی ترەوە دەنا، ئەم حاڵە نەك تەنها هەرێم بەڵكو عیراقی بەرەو داڕمانی تەواوەتی دەبرد و غیابی سەمام ئەمان بەتەواوەتی دەركەوتبوو.
ئێستا هیوایەك و تروسكاییەك جارێكی تر رووی لە وڵات كردووە و دۆخەكە بەرەو هەڵگەڕانەوە و گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو هەنگاو دەنێت.
كۆبوونەوەی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشتر هەرای زۆر لەسەركراو و زۆرینەیەكی سێیەكی پەكخەر بانگەشەی ئەوەیان بوو كە ئەوان زەمانی سەركەوتینیان كردووە، ئەوەی جێی سەرنج و تێڕمان بوو ئەو لایەنانەی ئیداعای چاكسازی و نیشتمانپەروەری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان دەكرد، هەڵپەیان بوو بۆ بەدەستهێنانی پلە و پۆستە باڵاكان دوور لەتەوافوق دەدا، بێ ئاگا لەئاكام كارەساتیهێنانەكانی وڵات لەئەنجامی سەپاندنی رای زۆرینە و دەسەڵاتی خۆسەپێنی.
ئەوەی دركی بەمەترسیەكە كرد بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو، ئەو سەركردە گەنجە دوور لەهەموو هەوڵێكی بۆ بەرژەوەندی خۆی و حزبەكەی هەوڵی دا ئەو تەوافقەی مام هەمیشە بەدەستیدەهێنا، سەربكەوێت، بافڵی مام وەك میراتگری راستەقینەی سیاسەتی حەكیمانەی مام هەوڵەكانی خستەگەڕ و رەتیكردەوە بەرژەوەندی میللتەكەی بخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكەوە، ئەو دركی بەو راستییە كردبوو كەئەوا تەوافوقە عیراق لەهەڵدێری داڕمانەوە بەرەو كەناری ئارام دەگوازێتەوە و جارێكی تر خۆشگوەزرانی و ژیانێكی بەختەوەر و حكومەتێكی خزمەتگوزار بۆ خەڵك دابین دەكات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سوور بوو لەسەر ئەوەی یەكێتی هەر یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال-ەو هیچ بڕیارێك لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەكەی نادات، ئەو سەركردەیە دەریخست كە یەكێتی پشت بەستوو بەورەی خەڵكەكەی هیچ ئیرادەیەكی سەپێندراو قبوڵ ناكات.
بیركردنەوەی حەكیمانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێگری لەبڕیار و رێككەوتنە ژێربەژێرەكان دوور لەهەموو بەرژەوەندی و ئیرادەی خەڵك، گەیشتە ئەنجام ، سەركردەكە گەنجەكە دركی بەوەكردووە كە ئەوە خەڵكە هێز و پشتیوانی بەبڕیار و رێككەوتنەكان دەكات دوور لەو رێگەیە بڕیار و رێككەوتنەكان باتیڵن و بەئەنجام ناگات.
بافڵی مام لەوپەڕی بەهێزیدا جارێكی تر پەیامی یەكڕیزی دووپاتكردەوە و تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی هەموو هەنگاو و بڕیارێكی لەپێناو یەكڕیزی و دەستەبەركردنی مافەرەواكانی میللەتەكەمانە، بۆیە هیواخوازبوو كورد و هێزە سیاسییەكان لەبەغدا ناكۆكییەكان وەلا بنێن و دووربكەونەوە لەهاش و هووش، ئەوەی بۆ ئەو گرنگ بوو كورد دەبێت بزانێت لەبەغدا بەتەوافوق دەتوانێت ماف و شایستەكانی بەدەستبهێنێت نەك بەڕێككەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ كەمینەیەكی تائیفی سیاسی.
هەوڵەكان بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان تاوەكو تەوافوقی گشتی سەركەوتووبوو، سەركردە گەنجەكە توانی ئەو راستییە بسەلمێنێت كە بەبێ تەوافوق وڵات بەڕێوەنابرێت و هەر تەوافوقیشە هەوێنی پێكەوەژیانی ئەو هەموو پێكهاتە و تائیفە جیاوازە دەكات، بەم هەنگاوی توانی سەركەوتنێكی تر بخاتە سەر خەرمانی سەركەوتنەكانی یەكێتی و تروساكییەكیش بۆ گێڕانەوەی هیوا بۆ دەستبەركردنی مافەكانی میللەتەكەمان لەبەغدا دەستبەر بكات.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP