له‌دواین جووڵه‌ی
سیاسیی له‌به‌غدا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، لە زنجیره‌یه‌ك دیداری سیاسی گرنگدا،
تیایاندا جەختیكرده‌وه له‌وه‌ی هیچ كات یه‌كێتی ئیراده و ویستی سه‌پێندراو قبوڵ
ناكات، ئه‌م جەختكردنه‌وه‌یه، یه‌كێكی تره له هه‌نگاوه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان بۆ پێگه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی كه پێشه‌نگ و رچه‌شكێن و داینه‌مۆی
گۆڕانكارییه‌كان بووه و خاوه‌نی قسه‌ی كۆتایی بووه له هه‌موو دۆسیه و بابه‌ته‌كاندا.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا
یه‌كێـتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، په‌یڕه‌وی ده‌كات له
داكۆكیكردن له‌ماف و بڕیاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پشتیوانیكردنی داخوازییه‌كانی
خوێندكاران و پیشه‌وه‌ران، خه‌مخۆریی بۆ سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا،
شه‌ڕكردن له‌سه‌ر قووت و بژێوی هاووڵاتیان، پارێزگاریكردن له‌مافه ده‌ستورییه‌كانی
كورد، درێژه پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان حیكمه‌تی (سه‌رۆك مام جه‌لال)ه، كه
ببوه هۆی سه‌قامگیری و ئارامی له‌كوردستان و له‌عیراق و ناوچه‌كه‌ش و یه‌کێتیشی
كردبووه خاوه‌نی رێباز و رێچكه‌یه‌ك كه هه‌مووان له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتن و په‌یڕه‌ویان
ده‌كرد.
ئیتر ئێستای یه‌كێتی
هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی مامه، كه ده‌بێت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر شوێن
سیاسه‌ت و هه‌نگاوه دروسته‌كانی بكه‌ون، نه‌ك یه‌كێتییه‌ك كه شوێن كه‌وته‌ی
سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی لایه‌نی تر بێت، یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێستای ده‌باشان، هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی
قه‌ڵاچوالانه، كه ئیمزای كۆتایی و قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ر گۆڕانكاری و هه‌نگاوێكی
پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كرد كه له عیراق و كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كراو ده‌گوزه‌را.
ئێستا بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی، عه‌رابی سیاسه‌تێكی نوێیه بۆ یه‌كێتی، به‌وه‌ی زیاد له هه‌ر سه‌رده‌مێكی
تر به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك گوتار شه‌ڕی چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی ده‌كات و
پێداگریشه له‌سه‌ر به‌شداریکردنی هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسدا و
بۆته پارێزه‌ری مافه‌كانیان، ئه‌مه‌ش زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌مان شێوازه له سیاسه‌ت
كردن كه سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌مووانی له‌سه‌ر یه‌ك مێزكۆده‌كرده‌وه و له‌سه‌ر
خاڵێكی هاوبه‌ش و جێی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان رێكی ده‌خستن.
پێداگرییه‌كانی بافڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌دۆسیه‌ی سه‌رۆك كۆمار، رێگریكردن له‌هه‌نارده‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ
بۆ توركیا، هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان و كۆتایی هێنانه به‌و پاوانكاری و قۆرخكارییه‌ی چه‌ند ساڵێكه پارتی بۆی
چۆته سه‌ر و پیاده‌ی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردی و ده‌یكات، دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ر ئاشوب و
ئاژاوه‌یه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، چونكه بینیمان له ئه‌نجامی
رێككه‌وتنی پارتی و سه‌در و حه‌لبوسی، چۆن هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك كه‌وته
به‌ر په‌لامار و هێرشی مووشه‌كی، بینیمان چۆن دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز له ده‌ست هه‌رێمی
كوردستان ده‌رهێندرا و هیچیشیان پێنه‌كرا، بینیمان ناردنی ئه‌و 200 ملیاره‌ی قوباد
تاڵه‌بانی مسۆگه‌ری كرد، چۆن پارتی بۆته مه‌ترسی بڕین و نه‌هاتنی.
بۆیه یه‌كێتییه‌كه‌ی
ئێستا به‌هه‌مان نه‌فه‌س و هه‌مان پانتایی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام، سیاسه‌ت ده‌كات و
بوێرانه‌ش به قۆرخكار و پاوانكار و خۆسه‌پێنه‌كان ده‌ڵێت، ستۆپ، ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه
به‌سه‌رچوو كه له هاوكێشه و هه‌نگاوه ناوخۆیی و عیراقی و ناوچه‌ییه‌كاندا،
حساب بۆ یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP