رۆڵ بینینى ئایكۆنێكى گه‌نجی وه‌ك (بافڵ تاڵه‌بانى) له‌ناو دنیایه‌كى پڕ كێشه‌و به‌یه‌كدادانى هێزه‌كان، له‌ناو ئه‌جێنداى زۆر‌و جیاوازى ته‌یارو ئاراسته‌ى ئایدیۆلۆژی‌و مه‌زهه‌بیی جیاواز، بۆ زۆر كەس و لایەن شۆكێكى گه‌وره‌یه، چونكه پرۆسیسی تێگه‌یشتن له‌سروشتى كێشه‌و ناكۆكییه عێراقیه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه له تواناى ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌دایه، كه ئه‌زموون‌و ته‌مه‌نیان له‌ناو هاوكێشه‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌سه‌ر بردبێت، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانى به خاكیی‌و ساده‌ییه‌وه، به زمانێكى جه‌سته‌ى سەرنجڕاكێش توانى له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا، له یه‌ككاتدا د‌رك به سروشتى هاوكێشه‌كان‌و بكات‌و پارێزگاریی له‌سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی‌و هاوسه‌نگی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناكۆكه عیراقییه‌كان بكات، چونكه له‌سایه‌ى ئه‌و دۆخه ئه‌نارشسیست‌و پۆپۆلیستیه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت هێناویه‌ته ئاراوە، رێكردن له‌گه‌ڵ هێزه نوێیه‌كان ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌مه، مه‌گه‌ر به (بافڵ تاڵه‌بانى) بكرێـته‌وه.
مه‌حوى شاعیر جوانى فه‌رمووه "فه‌زیڵه‌ى ئه‌سڵ‌و فه‌سڵ ئینسانى پێ نابێ به ساحێب فه‌زڵ"، ئه‌سڵیش وایە، كه‌سایه‌تى سیاسیی ئه‌گه‌ر خۆى له بنه‌ڕەتدا هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى سه‌ركرده نه‌بێت، ئه‌سڵ‌و فه‌سڵه‌كه‌ى نابێت بە سه‌رچاوه‌ى هێز بۆی، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه كه‌سیه‌كانى خودى (بافڵ تاڵه‌بانى)یه، كه نه‌ك هه‌ر له ئاستى ناوخۆیی یه‌كێتی‌و له‌سه‌ر ئاستى رێكخراوه‌یی‌و حزبیی توانیویه‌تى به رۆڵى گه‌وره هه‌ستێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى عیراقیش بووە بە كه‌سێكى نیشتمانیی، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یە له‌ژیانى كه‌سایه‌تیه‌كى ناوخۆییدا ته‌نها بۆ یه‌كێتى گرنگ نیه، بەڵكو بۆ كوردیش ده‌بێته ئومێدێكی درەوشاوە، كه به‌داخه‌وه دواى كۆچی مام جه‌لال له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى نێوان حزبه‌كان ئه‌و درز‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه به ته‌واوه‌تى ره‌نگیدابۆوه. به‌تایبه‌ت له دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌و تێپه‌ڕاندنى ئه‌زمه قوڵه‌كان، كه كه‌سایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى له‌و بواره‌دا زۆر سه‌نگین‌و بێ شۆو نمایش تواناى تێپه‌ڕكردنى قه‌یران‌و ئه‌زمه قوڵه‌كانى هه‌بووه‌و له‌و ئاسته‌شدا هێزه عیراقیه‌كان شایه‌دیه گه‌وره‌كه‌ى بۆ ئه‌ده‌ن.
ئه‌ده‌بیاتى سیاسی جیهانى له هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌ركرده‌دا چه‌ندین خاڵى گرنگ به بنه‌ما ئه‌گرێت كه ئه‌بێت له‌سه‌ركرده‌و رابه‌ردا ره‌نگبده‌نه‌وه، له گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه كه له كتێبی (پرسی كه‌سایه‌تى) وه‌ك نموونه‌ى كه‌سێتى سه‌ركرده ئاماژه‌ى پێكراوه "متمانه به‌خۆبوون‌و سوربوونه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕو هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان، په‌سه‌ندكردنی له‌ئاستى ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی، خاوه‌ندارییه‌تى‌و وه‌ریسی هێزێكى گه‌وره‌ى مێژووكرد، راستگۆیی‌و پابه‌ندی له به‌ڵێن‌و كردار، ئاگایی‌و هۆشیاریی گه‌وره له روداو و پێشهات‌و هاوكێشه‌كان، وه‌لانانى دڵڕه‌قی كه‌سیی‌و خۆ به‌دوورگرتن له سیاسه‌تى نه‌فیكردنى ئه‌وانى تر"، لە واقعیشدا تەواوی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه له كه‌سایه‌تى‌و جوڵه سیاسیه‌كانى ئه‌م ماوه‌یه‌ى (بافڵ تاڵه‌بانی)دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌مووانى سه‌لماندووه، كه ئه‌هلى باوه‌ڕو متمانه‌یه بۆ هه‌موو هێزه‌كان‌و ئه‌توانێ رێگا راسته‌كه نه‌ك هه‌ر بدۆزێته‌وه، به‌ڵكو ئەوانی تریش بخاتە سەر هەمان ڕێ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP