یوسف موراد
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رێك له‌و كاته‌دا كه نه‌وزادی كه‌م ئه‌ندام له داخی ژیان و سته‌م و ده‌رده دڵی تایبه‌ت ده‌یه‌وێت خۆی و سه‌یاره‌كه‌ی بكاته قه‌ره بروت ، یوسف مراد په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ركوك تیڤی ، رێی پێده‌گرێت و چه‌ند جارێك رێگری له خۆ سوتاندنی نه‌وزاد ده‌كات ، نه‌وزاد توڕه‌یه ده‌ڵێ " وازم لێبێنه " موراد لێیناگه‌ڕێ ، ئیتر له دواجاردا موراد به‌سه‌ر توڕه‌یی و غه‌زه‌بی نه‌وزادا سه‌رده‌كه‌وێت ، نازانم ئێستا نه‌وزاد له كوێیه ، نازانم میدیا دواتر كه سارد بوه‌ته‌وه دیداریان له ته‌كا كردووه، یان نا ، به‌ڵام ده‌زانم یوسف كارێكی مرۆییانه‌ی گه‌وره‌ی كرد .
من كه باسی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌م باس له‌و خه‌مخۆری و به‌ته‌نگه‌وه هاتنه‌ی یه‌كتری ده‌كه‌م ، نه‌ك تاڵان و ته‌خشان و په‌خشانی زه‌وی و قوڵكردنه‌وه‌ی رق له نێوان پێكهاته‌كاندا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبه‌كان ده‌یكه‌ن ، ئاخر پێكه‌وه ژیان یانی به هاواری یه‌كتره‌وه چوون ، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی من وه‌ك تۆ بیر ناكه‌مه‌وه خه‌ڵك بنێریته سه‌رم و دواتریش ته‌پڵم بۆ بكوتی گوایه من دیموكراتی نیم ، له كاتێكا هیچ شتێك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌بێت ، پێكه‌وه ژیان واته پێكه‌وه هه‌ڵكردنی جیاوازیه‌كان .
یوسف كورده ، نه‌وزادیش توركمان ، به‌ڵام كه‌ركوكی بوون و مرۆیی بوون كۆیانده‌كاته‌وه ، یوسف میدیاكاره ، لێ له‌وێدا ئه‌و نایه‌وێ چاوه‌ڕێ بكات تا هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ده‌زگاكه‌ی به‌رێته‌وه ، ئه‌و رێگری له رودانی هه‌واڵه‌كه ده‌كات ، به‌ڵام هه‌واڵێكی ئاكاری گرنگ تر ده ئه‌فرێنێ ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موومان یوسف ئاسا بین كه‌متر خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی ، ئه‌مه وانه‌یه‌كی بایه‌خداره ، سوپاس یوسف.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP