هەڵبژاردن یان تەقینەوەی پێشوەخت؟!

د.بەختیار شاوەیس
20:19 - 2021-05-17

هەڵبژاردن یان تەقینەوەی پێشوەخت؟!

هەرلەئێستاوە ئاماژەکان دڵخۆشکەر نین بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تشرینی داهاتوو، پێدەچێ ببێتە سەرەتای تەقینەوەی یەکجاری ململانێی ناوەکی رکابەرە سەرەکیەکان و بەریەککەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەکانی دەرەکی

کۆکردنەوەی ئەم فاکتانەی خوارەوە راستی قسەکانی سەرەوە زیاتر دەردەخات:

١- جنین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق ، سێشەمەی رابردوو لەئەنجومەنی ئاسایش هۆشداری لەفەشەلی هەڵبژاردنی پێشوەختەداو گوتی بەم دۆخە ئەمنیەوە هەڵبژاردنی پێشوەخت شکست دەهێنێت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە:

٢- ئیهاب ئەلوەزنی چالاکوان لەکەربەلا تیرۆرکراو و شەوی دواتر خۆپیشاندەران بینای سەفارەتی ئێرانیان هەر لەوێ سوتاند.
ئەمە لەکاتێکدا کە بلاسخارت بە عەرابی هەڵبژاردنی پێشوەخت دادەنرێ لەدوای خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩ 

٣- هەرلەئێستاوە سەدریەکان دەڵێن ١٠٠٪ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لەئێمە دەبێت، ئەمەش بەمانای؛

٤- تەقینەوەی ناکۆکیەکانی ناو ماڵی شیعە، چونکە هێزە حەشدەیەکانی نزیک ئیران، بەم پەیامەی سەدریەکان رازی نین و جاروبار لەسەر شەقامەکانی بەغداد باسکی هێزیان نمایش دەکەن و دەڵێن ئامادەی شەڕین

هەربۆیە:

٥- بەپەلە عەمار حەکیم بژاردەی بەهێزی بایکۆتی هەڵبژاردنی لەناو ماڵی شیعە وروژاند


٦- لەولایشەوە ، هەر لەئێستاوە حەلبوسی و جەماعەتەکەی تەپڵ بۆ سەرۆککۆماری لێدەدەن، کەئەمەش بەمانای:

٧- تەقینەوەی تەواوەتی ناکۆکی لایەنە سونیەکان، بەتایبەتی لەنێوان خەمیس خەنجەر و محمد حەلبوسی

٨- لەهەردوو تابلۆ شیعی و سونیەکەوە، پاشەکشەی خۆکاندیدکردنی ئەو چالاکوانانەی لێکەوتەوە کە لەمەیدانی تەحریر داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی و گۆرینی دەستوور و دەرکردنی دەستی دەرەکیان دەکرد

٩- لەپەیوەندیدا بەکوردەوە، 
کورد تەنها ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا کردوە و رۆڵی تەماشاکەر دەبینێ، بەڵام دەست هەڵدەگرێ لەسەرۆککۆماری؟! ئەمەیان ماویەتی لێی بگەین بەڵام هەرەشەیشی لەسەرە

پرسیارێکی جدی ماوە؟

ئەرێ بەراست ئەگەر هەر لەئێستاوە شیعەکانی سەدر سەرۆک وەزیران و سونەکانی حلبوسی سەرۆککۆماریان بۆخۆیان مسۆگەر کردوە، ئیتر هەڵبژاردن چی مەغزایەک هەڵدەگرێ، جگە لەتەقینەوەیەکی پێشوەختی ناکۆکیەکان؟ 

یان ئەمە ئەوە نیە کە:

هەڵبژاردن ئەگەر بیشکرێت نەتیجەی نابێت
د.بەختیارشاوەیس

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP