زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، پاره‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی مووچه هه‌یه به‌ڵام حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه.
وتیشی، دابه‌شكردنی مووچه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێویسته نه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئێستاش پاره‌ی مووچه له‌به‌رده‌سته، ئه‌ركی حكومه‌ته وه‌ك خۆیان رایانگه‌یاندووه؛ مووچه دابه‌شبكه‌ن و ئێستا بارودۆخی دارایی هه‌رێم باشه‌و توانای دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌یه، ده‌بێت سبه‌ینێ دابه‌شیبكات، به‌ڵام كاتێك دابه‌شیناكات كه‌واته كه‌مته‌رخه‌مه.
زیاد جه‌بار رونیشیكرده‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌زیری دارایی هه‌رێم ده‌وام ناكات و جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌ت و له‌ئێستاشدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه به وه‌كاله‌ت كاره‌كانی ده‌كات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داهاتی سلێمانی بۆ مووچه و پرۆژه‌و كاره ناوخۆییه‌كانی خه‌رجده‌كرێت ، به‌ڵام پارتی ده‌یه‌وێت فشاری دارایی بخاته سه‌ر سلێمانی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP