ته‌ندروستی كه‌ركوك رايگه‌ياند به‌هۆی خۆڵبارينه‌وه له دوێنێوه 206 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و 110 نه‌خۆش له‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌بووه.
ئازاد سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری عه‌مه‌لیاتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رايگه‌ياند، زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه دوای چاره‌سه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و 36 نه‌خۆش له‌و كه‌سانه له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری عه‌مه‌لیاتی ته‌ندروستی كه‌ركوك: هه‌ركه‌سێك پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌بوو به‌هۆی خۆڵبارین و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به ژماره 122وه بكات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP