تەندروستی هەولێر: 222 هاوڵاتی لەدوێنێ شەو تا کاژمێر 8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە

تەندروستی
14:06 - 2022-04-08

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رايگه‌ياند به‌هۆى خۆڵبارينه‌كه‌وه‌، 222 هاوڵاتی لەدوێنێ شەو تا کاژمێر 8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە 

ئاماری ئەو حالەتانەی بەهۆی خۆڵبارین سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە،


دوای هاتنی شەپۆڵێکی چڕی خۆڵبارین لەسنوری شاری هەولێر،
هەردوو فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
لەپێشوازی هاوڵاتیاندابوونە بۆ مەبەستی چارەسەر،

(٢٢٢) هاوڵاتی لەدوێنی شەوتا کاژمێر٨ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ مەبەستی چارەسەری کێشەی هەناسە تەنگی سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە،
فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات: ١٥٢ هاوڵاتی
فریاکەوتنی ڕۆژئاوا: ٧٠ هاوڵاتی
کۆی گشتی: ٢٢٢ حالەت هەبووە

دەستخۆشی لە پزیشکان و کارمەندانمان دەکەین کە هەمیشە لەبەردەوامیدابوونە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٢٠٢٢/٤/٨

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP